سێرڤەری سەربەخۆ
باشترین سێرڤەرەکان دەخەینە بەردەستتان بۆ ئەنجام دانی کارەکانتان لە هەر کوێیەک بن.
  • بۆردی CPanel
  • چاکسازی و چاودێری
  • ٩٩.٩٪ چالاکە

زۆرترین کات لەکاردایە

لەکاردا بوونی سێرڤەر زۆر گرنگە بۆ هەموو کارێک - وای دابنێ کە ئەوە لێدانی دڵی کارەکەتە. سێرڤەری فایل و داتابەیس و ئیمێڵ و ماڵپەڕ لە گرنگترین ئەو شتانەن کە بۆ هەر بزنسێک پێویستن، وە لەکارکەوتنی یان کارانەبوونی کاریگەریەکی سلبی دەبێت لە سەر فرۆش و کارمەند و کڕیار و بەشداربووانت دا. لەبەر ئەوە دڵنیا بوون لە لەکاردابوونی بەردەوامی سێرڤەرەکت زۆر زۆر گرنگە بۆ ئێمە، ئێمە دەمانەوێت دڵنیا بین لەوەی کە کارەکەت بە بێ کێشە و تەندروست دەڕوات بەڕێوە.

بە متمانە کردنت بە ئێمەلە کارەکەت دا، بەڵێنت پێ دەدەین کە خزمەتگوزاریەکانمان ٩٩.٩٪ لەکاردا بن، جگە لە خزمەتگوزاری چاکسازی و چاودێری کە بە شێوەی ئاسایی هەمانە.

داتاکان لە سەرانسەری جیهان

خزمەتگوزاریەکانمان کار دەکەن لە ڕێی چەندین سێرڤەر و داتا سەنتەری بەهێز لە سەرنسەری دونیا دا، کە ئەمەش دڵنیاییت پێ دەبەخشێت بە زانینی ئەوەی کە بەشدار بووەکانت دەتوانن بچنە ناو ماڵپەڕەکەتەوە لە هەر شوێنێکی دونیا دابێت. سەرەڕای ئەوەش ئێمە ئامێرێکی تایبەت بە چاودێریمان هەیە کە ئاماری پێشکەوتووت لە سەر ماڵپەڕەکەت و سەردانکەرانی ماڵپەڕەکەت بە شێوەیەکی پێشکەوتوو دەخاتە بەردەستت ئەمەش زۆر گرنگە بۆ زانینی گرینگی و توانایی ماڵپەڕەکەت لە شوێنە جیاوازەکاندا، هەروەها ئەوەت بۆ دیاریدەکات کە سەردانکەرانی ماڵپەڕەکەت لە کوێوە هاتوون و لە چ کاتێکدا سەردانیان کردووە و چەند ماونەتەوە لە سەری. سێرڤەرە سەربەخۆکانمان دۆمەینی تایبەتی لە گەڵدایە و گشت TLD ەبەناوبانگەکانی دەتوانی بۆ دابنێی.

پاڵپشتیمان هەیە بۆ هەر ناوچەیەک کە لێی دەژی. ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەین لە هۆستینگ دا بە هەر ڕێگەەک بێت. وە دەتوانی پەیوەندیمان پێوە بکەی لە ڕێی تەلەفون یان ئیمێڵ یان چاتی ڕاستەوخۆوە.

بەرزترین ئاستی پاراستن

دڵنیایت پێ دەدەی کە کارمەندەکانمان بە درێژایی ٧/٢٤ چاودێری هۆستەکەت دەکەن و دەتپارێزن لە Ddos. دەتەوێ داتای بەشداربووەکانت بپارێزی، ئێمەش هەمان شتمان دەوێت. تیمی پاراستنمان بە درێژایی ڕۆژ و هەموو ڕۆژێک لە کاردان، بۆ ئەوەی بەرزترین ئاستی پارێزگاریت پێشکەش بکەن کە پێویستە بۆ دنیای ئەمڕۆی دیجیتاڵ.

چەندین کۆمەڵەی بەرفراوانی ئامێری پاراستن لە بەردەستتان دایە، لە ناویاندا بڕوانامەی SSL، ڕێکخستنی دیواری پاراستن Firewall و خزمەتگوزاری چاودێری پاراستن و گەیەنەری VPN و چەندینی تر.

پلانێکی گونجاو هەڵبژێرە